سامسۆنگ بە هەڵە کاتی ناساندنی گالاکسییە نوێکەى ئاشکرا کرد

+964

بڵند عوسمان – هەولێر

ئەمڕۆ 7ی کانوونی دووەم کۆمپانیای سامسۆنگ بە هەڵە پۆستەری ئیڤێنتیGalaxy Unpacked لە ماڵپەڕی خۆی تایبەت بە وڵاتی کۆڵۆمبیایا بڵاوکردەوە، بەمەش کاتی ناساندنی گالاکسی ئاشکرابووە وەک لە پۆستەرەکە ئاماژەی پێدراوە یەکی مانگی دووی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێ.

کۆمپانیای سامسۆنگ ساڵانە لە ئیڤێنتێکی تایبەت بە ناویGalaxy Unpackedنوێترین زنجیرەی گالاکسی ئێس نمایش دەکات. 

ئەم ساڵیش بەنیازە زنجیرەی گالاکسی ئێس 23 نمایش بکات، کە پێشبینی دەکرێت تواناکانی بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەیپێدرابێت بەتایبەیش لە خێرایی و ئاستی کامێراکانی کە پێشبینی دەکرێت لەم بەرهەمەی دا کامێرای قەبارە 200مێگاپێکسڵی بەکاربهێنێت. 

سامسۆنگ کۆمپانیایێکی کۆریە و یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان، لە ساڵی 1969 دامەزراوە.