نانی تیری کوردی دەگاتە ئەوروپا
964+
توانا نەقی – هەولێر
نانی تیری و ئەو نانەی لە کوردستان دەخورێت و دروست دەکرێت، ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەردەستن و بەکار دەهێنرێت.
ساڵح سەیدۆ، خاوەنی کارگەی دروستکردنی نانە و بە 964+ی وت، لە ساڵی 2009 وە کارگەی دروستکردنی نانی تیری هەیە لە دهۆک، لەساڵی 2017 شەوە کارگەیەکی دروستکردنی نانی لە وڵاتی ئەڵمانیا داناوە.
وتیشی، چەند جۆرێک نان دروست دەکەن نانی تەنور، نانی هەورامی و نانی تیری بە رێژەی 15 هەزار پاکەت لە مانگێکدا، دەینێرن بۆ وڵاتەکانی ئیتالیا، نەرویج، سوید، فەرەنسا، بەلجیکا و هەندێک وڵاتی دیکە.
ساڵح سەیدۆ، دەشڵیت، موشتەرییەکانیان لە ئەوروپا جگە لە کورد و تورک، خەڵکی ئەوڵاتانەش بەکاری دەهێنن کە بۆیان هەناردە دەکرێت، .پاکەتی بە یەک یۆرۆ و 40 سەنت دەفڕۆشن
مستەفا شێخ عەبدول رەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە 964+ی وت، ئەوان تەنها هەنار و میوەجات دەنێرنە دەرەوە، بەڵام دروستکردنی کارگەی نانی تیری لە ئەڵمانیا و ناردنی بۆ وڵاتانی دیکە لەلایەن کوردێکەوە جێگەی دەستخۆشییە ئەوان پشتگیری دەکەن.