شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی: هێرشه‌كه‌ی ئوردن به‌ فه‌رمانی ئێران بووه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەعیاد تۆفان، شارەزای بواری سەربازی ده‌ڵێت، ، ئەو هێرشە کە بووە هۆی کوژرانی 3 ئەمریکی و برینداربوونی 25 سه‌ربازی دیكه‌ لە نزیک بنکەی ئەلتەنف، توندوتیژترین هێرش بووە تا ئێستا بۆ سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان.

ئه‌و شاره‌زایه‌ سه‌ربازییه‌، ئەفسەری باڵای پێشووی سوپای عێراقه‌ و هۆشداری دا لە هەڵکشانێکی زۆر گەورە و رایگەیاند، ئێستا ناوچەکە لە لێواری گڕکانێکدایە.

ئه‌عیاد تۆفان، شارەزای ئاسایش و ستراتیژی ئه‌و قسانه‌ی بۆ كه‌ناڵی ره‌شیدی عێراقی كرد و تۆڕی 964 بینیویه‌تی.
ئه‌و ده‌ڵێت، پەرەسەندنەکە زۆر گەورەیە و ئەمەش ناوچەکە دەخاتە لێواری گڕکانێکەوە.
وتیشی، “باوەڕم وایە ئەم هێرشه‌ بە فەرمانی ئێران بووە بۆ فراوانکردنی شەڕەکە”.

ئه‌مساڵ بۆ یەکەمجاره‌ ئەمریکییەکان هه‌واڵی کوشتنی سەربازەکانیان راده‌گه‌یه‌نن، دوایین جار سەربازی ئەمریکی له‌ ناوچه‌كه‌دا كوژرابێت، لە مانگی ئاداری ساڵی 2023دا بوو.
ئه‌م ئێواره‌یه‌ راگه‌یاندرا، له‌ ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌ی خه‌ربه‌ت عه‌دنان له‌ سنووری ئوردن و سوریا، به‌ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، سێ سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.
گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاندووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، دوێنێ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كوژرانی سه‌ربازانی وڵاته...

سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كوژرانی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات