ئوردن: بنکەکەی ئەمریکا لە ناو ئوردن نییە
پێنتاگۆن: سێ سه‌ربازمان له ئوردن كوژراون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی بەرگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ سه‌ر خه‌ره‌به‌ت عه‌دنان له‌سه‌ر سنووری نێوان ئوردن و سوریا، سێ سه‌ربازیان كوژراوه و 25ی دیكه‌ش بریندارن.
گرووپی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
گرووپه‌كه ئه‌مڕۆ بڵاویانكرده‌وه، دوێنێ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م ئێواره‌یه زانیاری و ئه‌نجامه‌كانی هێرشه‌كه بڵاوكرایه‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م هێرشه، تۆری هه‌واڵی CNN له زاری به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، له ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی خه‌ربه‌ت عه‌دنان له سنووری ئوردن و سوریا، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان، سێ سه‌ربازیان كوژراون و 25ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، پێیان وایه درۆنه‌كه له سوریاوه ئاراسته كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وته‌بێژی حكومه‌تی ئوردن رایانگه‌یاند، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا ناكه‌وێته ناو خاكی ئوردنه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا “پێنتاگۆن”، له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كه‌یان له سنووری ئوردن رایانگه‌یاند، ئه‌مه په‌ره‌سه‌ندێكی ترسناكه.