دوو هێرش بووە

بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان هێرشکرایە سەر عەین ئەسەد

964+
ئەحمەد مستەفا

بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئەمشەو دوو جار بۆردومانکراوە، مقاوەمەی ئیسلامی دەڵێت، “هێرشمان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووە”.

ئەمشەو 23.1.2024، لە راگەیەندراوێکدا مقاوەمەی ئیسلامی بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی دوو هێرشی جیاواز بۆ سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار راگەیاند، کە هێزە ئەمریکییەکان تێیدا دەمێننەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، جگە لەوەی کە ئاماژە بەوەدەکات لە رۆژئاوای عێراق هێرشەکانیان ئەنجامداوە، ئەوەش باسکراوە، “پشتڕاستی بەردەوامی هێرشەکان دەکەینەوە بۆ لە ناوبردنی مۆڵگەکانی دوژمن”.

ئەوە لە کاتێکدا دەربارەی کاریگەری هێرشەکە، ژمارەیەک میدیای عێراق لە هەواڵی بەپەلەدا و بە پشت بەستن بە سەرچاوەی خۆجێی دەڵێن، “لە ئەنجامی هێرشەکان سەربازی ئەمریکی بریندار بوون لە بنکەکەدا”، بەڵام بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):