بۆ ئەوەى رووداوى ئاگرەکەى سۆران دووبارە نەبێتەوە
هەموو باڵەخانەکانی هەولێر پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت
964+
وریا فەتاح
رووداوى ئاگرەکەى سۆران، وایکردووە وەزارەتی شارەوانی هۆشداری بدات و لیژنە بۆ پێداچوونەوەی باڵەخانەکان هۆشدارییدا بە شارەوانییەکان تا پێداچوونەوە بە بیناو باڵەخانەکاندا بکەن و رێنماییەکانى بەرگرى شارستانى جێبەجێ بکەن.
لە دواى رووداوى ئاگرەکەى سۆران، وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى هەرێم، بە نوسراوێک کە واژۆى ساسان عەونى وەزیرى لەسەرە، سەرجەم شارەوانییەکان ئاگادار دەکاتەوە، بە مەبەستى پاراستنى گیانى هاوڵاتییان و موڵک و سامانى تایبەت و گشتى، کارى پێویست ئەنجام بدەن، بەتایبەت لە پێداچوونەوە بە چۆنییەتى جێبەجێکردنى مەرج و رێنماییەکانى بەرگرى شارستانى و خۆپارێزى لە ئاگرکەوتنەوە.
کارزان عەبدول هادى، جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت: نوسراوەکەى وەزارەتى شارەوانى بەهۆی رووداوەکەى سۆرانە، بۆ ئەوەى رووداوى لەم شێوەیە دووبارە نەبێتەوە، یاخود ئەگەر کێشەیەک هەبێت لە رێڕەوى دەرچوونى بینا و باڵەخانە و هۆتێلەکان هەبوو، چارەسەر بکرێن.
“لە دواى نوسراوەکەوە، شارەوانى هەولێر سەردانەکانى دەستپێکردووە و ئەو شوێنانە بەسەر دەکاتەوە، هەر شوێنێکیش مەرج و رێنماییەکانى بەرگرى شارستانى جێبەجێ نەکردبێت، ئاگادار دەکرێتەوە کە دەبێت چارەسەرى بکات، بەتایبەت رێرەوى دەرچوونى دەرەکى”، جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر واى وت.