یەکێک لە سیتیەکانی سلێمانی کە شوێنی نیشتەجێبوونە - وێنە: 964+
10 دینار دابەزیوە
نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان لە سلێمانی دیاریکرا
964+
ژووری هەواڵ
لە سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون، بۆ مانگی کانونی دووەم دیاریکرا و بڕیاردرا بۆ هەر کیلۆواتێک بڕی 270 دینار لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28.1.2024، سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە مانگی کانونی دووەمدا، نرخى کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ هەر کیلۆواتێک، بەراورد بە مانگی کانونی یەکەم، 10 دینار دابەزیوە.
بەهای کارەبای سیتییەکان بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و توێژینەوەکان بۆ خەرجی مۆلیدەکان دیاریکراوە.
“پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە”، سیروان محەمەد وای وت.