کارمەندان لە دەوامن
دەنگۆی بایکۆتی کارمەندانی تەندروستی کەلار رەتدەکرێتەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە لە نەخۆشخانەکانی کەلار پزیشکان و فەرمانبەران بایکۆتیان کردووە، بەڵام کامێرای 964 چووەتە نەخۆشخانەیەک و دەردەوکەوێت دەوام ئاساییە.
حارس محەمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار رەتیکردەوە کە کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکە بایکۆتیان کردبێت، وتیشی ئیستا ھەموو خزمەتگوزاریەکان لە نەخۆشخانەکە بەردەستن و کارمەندان لە دەوامی ئاسایی خۆیاندان، تاکو ئەم ساتە بایکۆت نەکراوە.