باسی یەکەی کەمدەرامەتانە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە هۆشداری دەداتە 50 هەزار خێزان 

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە 50 هەزار خێزان، کە فۆڕمی یەکەی کەمدەرامەتانیان نەگەیاندووەتە قۆناغی کۆتایی و کۆدیان بۆ نەگەڕاوەتەوە، “حەقیان دەفەوتێت”.

لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکاندا، ئەگەر بە سەرکەوتوویی کارەکە بکرێت کۆدێک بۆ ئەو کەسە دەگەڕێتەوە فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە.

توانا بەشیر، بەڕێوەبەر گشتیی دیوان لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەوانەی فۆڕمەکەیان بە دروستی پڕکردووەتەوە نزیکەی 26 هەزار خێزانن و کۆدیان بۆ گەڕاوەتەوە.

بە پێی دوا وادە کە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دایناوە تا کۆتایی ئەم مانگەیە، “بەڵام تا ئێستا دیار نییە وادەکە درێژ دەکرێتەوە یاخود نا”.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم لە مانگی هەشتی ساڵی رابردووەوە فۆڕمی ئۆنلاینی بۆ دابەشکردنی نۆ هەزار و چوار یەکە بڵاوکردەوە، کە لە پارێزگا، قەزا و ناحییەکان دروستکراون و بەشێکیان 13% و بەشێکیان 95%ـی کارەکانیان تەواو بوون.

“ئەگەر فۆڕمەکەیان تەواو نەکەن و بە دروستی پڕی نەکەنەوە و کۆدیان بۆ نەگەڕێتەوە، ئەوا دوای کۆتاییهاتنی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕم حەقیان دەفەوتێت و ناچنە ناو پڕۆسەی وردبینی وەرگرتنی یەکەکانەوە”، ئەوەش قسەی توانا بەشیرە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: یەکەکان بەسەر کەسانی شایستەدا ...

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: یەکەکان بەسەر کەسانی شایستەدا دابەش دەکەین