لۆگۆی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان. وێنە:964+
له‌باره‌ى فه‌توای مووچە
دواى سۆراغكردنه‌كه‌ى 964 راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوكرایەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له سۆراغكردنێكى 964 له باره‌ى فه‌توایه‌ك، كه گوایه یه‌كێتى زانایان له‌باره‌ى موچه‌وه داویه‌تى، یه‌كێتییه‌كه راگه‌یه‌ندراوێك بۆ رای گشتى بڵاوده‌كردەوە.
ئەمڕۆ شەممە له به‌شێكی سۆشیاڵ میدیاكان وا بڵاوكرایه‌وه كه ئەنجومەنى باڵاى فەتواى هه‌رێم، وتویەتى “ئەگەر حکومەت نەیتوانى موچە بدات دەبێت فەرمانبەران خۆڕاگربن”.
مەلا عەبدوڵا شێرکاوەیی، بەرپرسى راگەیاندنى یەکێتى زانایان به 964ـى وتبوو ”ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکى نییە، تەنیا یارییەکە و لە سۆشیال میدیا ئەنجام دەدرێت، ئەگینا هیچ شتێکى فەرمیمان لەو بارەیەوە نەبووە”.
دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌و سۆراغكردنه، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ، راگه‌یه‌ندراوێكی بۆ رای گشتى بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه “راگەیاندنی کۆمەڵی دادگەری هەواڵێکی بێ بنەما بەناوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڵاودەکاتەوە”.
باسی له‌وه‌شكردووه كه فەتوای فەرمی لە ئەنجومەنەوە دەردەچێت و کلێشەی تایبەتی خۆی هەیە و مۆر و ئیمزا و ژمارە و بەرواری لەسەر دەبێت و لە سایتی فەرمی یەکێتی زانایان بڵاودەکرێتەوە.
“هەر هەواڵ و لێدوان و فەتوایەک لە راگەیاندنی خۆمان بڵاونەکرێتەوە، تەعبیر لە ڕاو هەڵوێستی فەرمی یەکێتی زانایان ناکات، تکامان وایە راگەیاندنەکان لەپێناو ئامانجی خۆیان یاری بە لێدوانی کەسی و نافەرمی نەکەن و هەستپاکی زانایان نەقۆزنەوە” ئه‌مه‌ش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى یه‌كێتى زانایان هاتووه.