وتوویەتی "ناگەڕێمەوە"

ژنێکی عەمرەکاری خەڵکی دهۆک لە سعودیە کۆچی دوایی کرد

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی حەج عومرە رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەمرەکارێکی تەمەن 60 ساڵەی خەڵکی دهۆک لە نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش دوای تەواوکردنی ئەرکە ئاینەکەی.

عومرەکارەکە ناوی “شه‌فیقه‌ ئیبراهیم حەسەن”ە، بەڕێوەبەرایەتی حەج عومرە دەڵێت، دوو رۆژ لەمەوبەر باری تەندروستی تێک دەچێت، کوڕێکی هاوسەفەری بووە، دەیبات بۆ نەخۆشخانەی شا فەیسەڵ لەشاری مەککە، دوای دوو رۆژ مانەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە و بڕیارە هەر لە شاری مەککە بنێژرێت.

کەسوکاری ئەو عەمرەکارە قسەیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە کردووە دەڵێن، بەر لەوەی سەفەر بکات بۆ عومرە، وەسیەتی کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا داوای گەردن ئازایی کردووە و وتویەتی “ناگەڕێمەوە”.

بەگوێرەی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە بێت، مردنی ئەو ژنە عومرەکارە، دەبێتە یەکەم عومرەکار لەم ساڵدا گیانیلەدەستدا بێت.

تەنیا لە وەزری ئەمساڵی عومرە 10 عومرەکاری کورد گیانیان ...

تەنیا لە وەزری ئەمساڵی عومرە 10 عومرەکاری کورد گیانیان لەدەستداوە