خێزان و کوڕێکی لەگەڵ بووە

پزیشکێکی بەناوبانگی دڵ لە کەرکوک تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

د.زاهیر عەبدولقادر گەیلانی یەکێکە لە دکتۆرە بەناوبانگەکانی دڵ لە کەرکوک، ئەم ئێوارەیە لە شەقامێکی کەرکوک تووشی رووداوی هاتوچۆ هاتووە، خۆی و خێزان و کوڕێکی بە سەختی بریندارن.

ئەو شوێنەی رووداوەکە لێی روویداوە شەقامی پشتێنەی کەرکوکە و نزیک ناوچەی پیشەسازی نوێیە.

عەلی ئەحمەد شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە، ئەو ئۆتۆمبێلەی د.زاهیر تێدابووە خۆی و خێزانی و کوڕێکی تێدا بوو.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری تایبەت، بە 964ـی وت، “د.زاهیر پزیشکی نەخۆشخانەکەی ئێمەیە، ئێستا لە ژێر چاودێری چڕدایە و تەندروستی خراپە”.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی نەخۆشخانەی ئازادی، لەگەڵ ئەو دکتۆرە حاڵی خێزانی دکتۆرەکە و کوڕێکی بەهۆی هەمان رووداو سەختە.

لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سنووری کەرکوک شەش کەس بە رووداو...

لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سنووری کەرکوک شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون