کەسێکیش گیانی لەدەستداوە
لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە سنووری کەرکوک شەش کەس بە رووداوی هاتوچۆ بریندار بوون
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو بە هۆی چەند رووداوێکی جیاوازی هاتوچۆ لە سنووری کەرکوک شەش کەس بریندار بووە و کەسێکیش گیانی لە دەستداوە.
ئوسامە عەلی لە راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بە 964ـی وت، شەوی رابردوو لە نزیک پردی واست بە هۆی روداوێکی هاتوچۆوە سێ کەس بریندار بوون.
هەروەها درنگانێکی شەو بە هۆی رووداوێکی دیکەی هاتوچۆوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا و بە یانی ئەمڕۆ سێشەممەش لە قەزای حەویجە بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەسەختی بریندار بوو.
ئوسامە ئاماژەی بەوەشکرد، کاتژمێر 10ـەی بەیانی لە ناحیەی پردێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW خۆی دەکات بە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە دوو سەرنشین بریندار دەبن وسەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە کراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی