هاتە دەنگ

ئەمریکا چی دەڵێت لەسەر هێرشەکەی سەر کۆرمۆر؟

964+

توانا نەقی

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق بە تووندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆری کردووە و دەڵێت پشتیوانی سەروەری خاکی عێراقین.

کەمێک پێش ئێستا ئەلینا رۆمانۆسکی باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

دەشڵێت، جگە لەوەی کاریگەری هەبووە لەسەر ژێرخانی ئابووری لەم ناوەڕاستی وەرزی زستانە ملیۆنان کەس بێ کارەبا بوون بەهۆی ئەو هێرشەوە.

باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانیەتی لە عێراق بۆ پشتیوانیکردنی سەروەری و ئاسایشی خاکی عێراق.

کاتژمێر 10:30 خولەکی دوێنێ شەوی پێنجشەممە هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە قادرکەرەم و ئاگر لەناو وێستگەیەکی غازی کۆرمۆر بەرزبووەوە.

دوێنێ شەو چی روویدا لە کۆرمۆر؟

دوێنێ شەو چی روویدا لە کۆرمۆر؟