سەرچاوەیەک بۆ 964

بەهۆی هێرش بۆسەر غازی کۆمۆر کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە

964+

فەهمی نەبی

دوای ئەوەی کاتژمێرێک لەمەوبەر بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵەگەی غازی کۆرمۆر لە قادرکەرەم، سەرچاوەیەک لە وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بەشێوەیەکی کتوپڕ دابەزی و بڕیار هاتووە هەموو وەحدەکان بکوژێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت تا دۆخی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر ئاسایی نەبێتەوە، ناتوانین بەرهەمهێنانی کارەبا بگەڕێنینەوە دۆخی ئاسایی.

وێستگەی غازیی کارەبای هەولێر هەشت تۆرباینی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی غاز کە لە کێڵگەی غازی کۆرمور بۆی دێت، بەڵام لەماوەی رابردوو تەنیا پێنج تۆرباینی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای کاری دەکرد.

کارەبای هەرێمی کوردستان دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down ب...

کارەبای هەرێمی کوردستان دووچاری کوژانەوەی گشتی Shut Down بوو