هەڵبژاردەی مەغریب وەک پێویست دەرنەکەوتووە. فۆتۆ: تۆڕی X
مەغریب و تونس باش نین
ئه‌مڕۆ چوار یاری له جامی ئه‌فریقا به‌ڕێوه‌ده‌چن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ له جامی ئه‌فریقای 2023 یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌م درێژه‌یان ده‌بێت و چوار یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
كاتژمێر 8ی ئێواره دوو یاری له یه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌ده‌چن.
باشووری ئه‌فریقا له‌گه‌ڵ تونس رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها نامیبیا و مالی.
تونس به ئاستێكی خراپ له پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌فریقا ده‌ركه‌وتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بردنه‌وه تۆمار نه‌كات، ده‌رده‌كرێت.
له كاتژمێر 11ی شه‌ویشدا دوو یاری دیكه ده‌كرێن، زامبیا له‌گه‌ڵ مه‌غریب، هه‌روه‌ها ته‌نزانیا و كۆماری كۆنگۆ.
مه‌غریب له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه‌ته قۆناغی 16، به‌ڵام به‌و ئاسته باشه ده‌رنه‌كه‌وتووه، كه له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ تێیدا ده‌ركه‌وت و مێژوویه‌كی سه‌رنجڕاكێشی نووسییه‌وه.