لە دەربەندیخان

بەنزینخانە و کارگەکانی غاز بە سەلامەت دەرچوون

964+

توانا نەقی

بۆ ئەوەی بزانرێت هیچ فێڵێک یان کەموکوڕییەک لە غازی ماڵان و عەدادی بەنزینخانەکان نییە لە دەربەندیخان بەدوادچوونێکی چر کراوە و بەسەلامەت لێی دەرچوون.

ئەو بەدواداچوونانە لەلایەن لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی دەربەندیخانەوە دەکرێت و دانەدانەی بوتڵە غازەکان دەکێشن و عەدادی بەنزینخانەکانیش تێست دەکرێن.

چیا محەمەد، ئەندامی لیژنەکە بە 964ـی وت، سەردانی چەندین بەنزینخانەیەن کردووە کێلەی عەدادەکانیان تێست کردووە بزانن بە دروستی ئەو بڕە لیترە بەنزینە دەخوێنێتەوە، کە دەدرێت بە هاوڵاتی بۆیان دەرکەوتووە کە تەواو بوون.

وتیشی، سەردانی دوو کارگەی غازیشیان کردووە و سەرجەم غازەکانیان کێشاوە کە دەبێت بوتڵ بە بەتاڵی 16 کیلۆ بێت و 12 کیلۆ غازی تێدەکرێت واتە بە پڕی دەبێت 28 کیلۆ بێت، هەموو بوتڵەکان یاسایی بوون و بەو شێوەیە بوو، کە لیژنەکە دیاریی کردووە.

لە ماوەی ئەم 24 رۆژەی ساڵی تازە هیچ سەرپێچییەک لەلایەن لیژنەی سووتەمەنییەوە تۆمار نەکراوە لە دەربەندیخان، ئەندامێکی لیژنەکە وای وت.

دەست بەسەر 11 بوتڵ غازدا گیرا

دەست بەسەر 11 بوتڵ غازدا گیرا