" فێری گوڵفرۆشتن بوون"
دەرکردنی کرێکارانی بیانی زۆر بووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتیان کاریگەری لەسەر ژیانی کرێکارانی بیانی هەبووە و رۆژانە چەندین کرێکار دەردەکرێن لە ماڵەکاندا، کۆمپانیاکانیش بە لێشاو کرێکار دێنن.
حەمە ھەژار مەحمود سەرۆکی رێکخراوی داکۆکی لە کرێکارانی بیانی بە 964ـی وت، هاوڵاتیان پێویستیان بەو کرێکارە بیانیانە هەیە لە ماڵەکانیاندا، بەڵام بەهۆی ئەوەی داهاتی کەمبووەتەوە کرێکارەکەی کار دەکات لای دەینێرێتەوە کۆمپانیاکە.
باسی لەوەکرد، ئێستا لە پارێزگای سلێمانی نزیکەی حەوت هەزار کرێکاری بیانی بوونی هەیە، رۆژانە ئەو رێژەیە لە زیادبوندایە و کۆمپانیاکان کرێکار دەهێنن و کەس لێیان ناپرسێتەوە.
وتی: “بەشێوەیەک کرێکاری بیانی زۆر بووە، لە ترافیکەکاندا گوڵ دەفرۆشن، لە کاتێکدا ئێمە لێرە پێویستمان بە کرێکاری شارەزایە بێت نەک گوڵ فرۆش بێت”.
ئەوەی خستەڕو، گرفتێکی دیکە جیاوازی سزادانی حکومەتی هەرێمە لە چاو حکومەتی عێراقدا، لە هەرێم بۆ مانگێک بەسەرچوونی ئیقامە دەبێت 500 هەزار دینار بدرێت، بەڵام لە عێراقدا بۆ ساڵێک 500 هەزار دینارە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی