له كه‌ركوك
به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه تا ئێستا 31 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ته‌ندروستیی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و تا ئێستا به‌هۆی خۆڵبارینه‌وه 31 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ماوەی چەند کاتژمێرێکە خۆڵبارین شاری کەرکوکی گرتووه‌تەوە و تا ئێستا ژمارەیەک هاوڵاتی تەنگەنەفەس بوونە و رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە کراون.
سامان یابە بەرپرسی راگه‌یاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکوک بە 964ـی وت 20 کەس گەیاندراوەته نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری، هەروەها هەشتی كه‌سی دیكه گەیاندراونه‌تە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی فێرکاری، سێ کەسی دیکەش گەیاندراونه‌ته نەخۆشخانەی داقوق، کۆی گشتی 31 كه‌س گه‌یاندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
وتیشی، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست و باشبوونی بارودۆخی تەندروستیان، سه‌رجه‌میان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
له لای خۆیه‌وه حەسەن عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسیی کەرکوک به 964ی وت، “خۆڵبارینەكه چەند ناوچەیەکی کەرکوکی گرتووه‌تەوە، به‌ڵام هەر ئەمشەو کۆتایی پێدێت و ئەگەری نمەبارانیش هەیە لە سەنتەری شار وهەندێک ناوچەدا.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا