پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە

لە ئێوارەوە باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا ئەمڕۆ ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە ناوچە شاخاوییەکان لە دوای نیوەڕۆوە نمە باران دەبارێت.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، لە هەندێ ناوچە باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەت لە ( کۆیە، بارزان، ئاکرێ، شیلادزێ ، سۆران، چۆمان، چەمانکێ) لە شەودا بەفر بارین لە سەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.

هەر بە پێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبەنەوە و فەرمیان بە 17 پلە بەرزترینە و حاجی ئۆمەرانێش بە 1 پلە ساردترین شوێنە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 23.1.2024
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 15 – 25 ) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
مەوداى بینین/ لە نێوان (8 – 9) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 7 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1پلەى سیلیزى
سۆران: 7 پلەى سیلیزى