لە دەربەندیخان

ئەگەر پرسەت هەبوو خەمى چادر و کورسیت نەبێت

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

ژمارەیەک گەنج لە قەزای دەربەندیخان، چادر و کورسی و پێداویستییەکانی پرسە، بێ بەرامبەر بۆ خاوەن پرسەکانی قەزاکە دابین دەکەن.

چادر و کورسی و پێداویستیەکانی دیکە، لەڕێگەی 37 خێرخوازی قەزاکەوە کڕدراون، ھەر ماڵێکی قەزای دەربەندیخان دەتوانن بۆ پرسەکانیان بەکاری بێنن.

دڵشاد سۆڵەیی،سەرپەرشتیاری گروپی دڵسۆزانی دەربەندیخان بە 964ـى وت،”لە دەربەندیخان ئەوەی کەسێکی بمرێت خەمی چادر و کورسی و پێداویستییەکانی دیکەی پرسەی نییە، بەتایبەت ئەوانەی کە باردۆخی ئابوریان باش نییە”,

“بێ بەرامبەر سەرجەم پێداویستییەکان بۆ خاوەن پرسەکان دابین دەکرێت، ئەوانەشی کە هەژارن بێ بەرامبەر بۆیان دەگوازینەوە، بەم کارەمان دەمانەوێت ئەرکی سەرشانی خاوەن پرسە کەمتر بکەینەوە”،دڵشاد سۆڵەیی وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم پێداویستیەکان لەلایەن کەسانی خێرخوازی قەزای دەربەندیخان دابینکراوە، ئێستا پێداویستی تەواوی سێ پرسەیان ھەیە، ھەر پرسەیەکیش 250 کورسی و چادرێک و دوو موبەریدەی بۆ دابین دەکەن لەگەڵ پێداویستیەکانی دیکە.

دڵشاد باسی لەوەشکرد، ئەو پێداویستیانە تەنیا بۆ پرسە بەکاردێن و بۆ ھیچ بۆنەیەکى دیکە خەڵکی داوایان لێنەکات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەمبوڵانسێکى خێرخوازى بۆ گواستنەوەى تەرم دابینکرا

ئەمبوڵانسێکى خێرخوازى بۆ گواستنەوەى تەرم دابینکرا