لە سلێمانى
سەرجەم کامێراکانى تۆمارکردنى تیژڕۆیى دەکەونە کار
964+
وریا فەتاح
لە کاتژمێر 10:00ى بەیانى ئەمڕۆوە، سەرجەم کامێراکانى تۆمارکردنى تیژڕۆیى دەکەونەکار، هاتووچۆى سلێمانیش دەڵێت: پابەند بن.
بەپێى ئەو وادەیەى هاتووچۆى سلێمانى دیارى کردووە، کاتژمێر 10:00ى بەیانى ئەمڕۆ سێشەممە، کامێرا جێگیرەکانی ناو شارى سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی.
964 زانیویەتى، کامێراکان لە شەقامى تاسڵوجە بۆناو شارى سلێمانى و شەقامى بازنەیى مەلیک مەحمود و چەند شەقامێکى دیکە دانراون و ژمارەیان زیاترە لە 25 کامێرا و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکەن.
هاتووچۆى سلێمانى، داوا لەسەرجەم شۆفێران دەکات پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانەبن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ.