هەموویان فەرمانبەری کارەبان

بە هۆی بێ پارەییەوە کرم کەوتووەتە ئاوی گەڕەکێکی دەربەندیخان

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

گەڕەکی سیروان لە قەزای دەربەندیخان ئاوەکەیان کرمی تێدایە، نووسراو کراوە تا ئەو کرەمەیان لێ نەجات بدەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە کێشەکەیان بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.

گەڕەکەکە دەکەوێتە “کەمپی خواروی” قەزای دەربەندیخان، دانیشتووانەکەی زیاتر لە 50 ماڵ دەبن.

یەکێک لەو کەسانەی کە دانیشتووی گەڕەکەکەیە و ویستی ناوی ئاشکرا نەکرێت بە 964ى وت، “نزیکەی پانزە رۆژە لەگەڵ ئاوی خواردنەوەدا کرمیش لە بۆریی ماڵەکان دێتە دەرەوە، نە بە کەڵکی خواردن دێت نە پاککردنەوە”.

بە گوێرەی سۆراغی 964 سەرچاوەی ئاوەکەیان لە رووباری سیروانەوە دابین دەکرێ، پێشتریش هەست بە پیسبوونی ئاوەکە کراوە، بەڵام بەم شێوەیەی ئێستا کرمی تێدا نەبووە، ئەوە لە کاتێکدا دانیشتووانی ئەو گەڕەکە سەرجەمیان کارمەندی وێستگەی کارەبای دەربەندیخانن.

پڕۆژەیەکى جێگرەوەى ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان جێبەج...

پڕۆژەیەکى جێگرەوەى ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت

پەیامنێری 964 لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەربەندیخانەوە زانیویەتی ئەوان چاودێری پێدانی ئاوی ئەو گەڕەکە ناکەن، بەڵکو حەمید عەلی، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی وزەی دەربەندیخان سەرپەرشتی دەکات ئەو بە 964ى وت،”سیستمەکە کۆن بووە لە ساڵی 2013 وە دوای نۆژەنکردنەوەیمان کردووە، بودجەی بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی پارەکەی سەرف نەکراوە”.

لە بارەی رێکاری ئەوان، “لە ھەوڵداین کێشەكە چارەسەر بکەین، سیستمەکە و فلتەرەکانی دەگۆڕین و تانکی ئەوەکەشمان خاوێنکردۆتەوە”، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی وزەی دەربەندیخان، وای وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

پەروەردەی دەربەندیخان هۆشداریەکی توند دەداتە مامۆستا ...

پەروەردەی دەربەندیخان هۆشداریەکی توند دەداتە مامۆستا و فەرمانبەران