964+
ئیدانەى دەکەن
بۆ پاڵپشتى هەولێر لە سلێمانى گردبونەوە دەکرێت
964+
وریا فەتاح
بڕیارە پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، بەشێک لە چالاکوانان و نوسەران و رۆشنبیرانى شارى سلێمانى، لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى عێراق گردببنەوە و تێیدا ئیدانەى هێرشى سوپاى پاسداران بۆسەر هەولێر بکەن.
964 زانیویەتى، گردبوونەوەکە لەبەردەم نوسینگەى پەرلەمانى عێراق لە شارى سلێمانى بەرێوە دەچێت و تێیدا، نوسەران، رۆژنامەنوسان، چالاکوانان و بەشێک لە نوخبەى سیاسى بەشدارى تێدا بکەن.
بڕیارە لە گردبوونەوەکەدا، یاداشتێک بخوێندرێتەوە و کە ئیدانەى هێرشەکەى سوپاى پاسداران بۆسەر هەولێر بکات و لە پاڵیدا باس لەو دەستدرێژیانە بکەن کە لەلایەن تورکیاوە دەکرێتە سەر هەرێم.
یاداشتەکە ئاراستەى نوێنەرانى کورد دەکرێت و داوایان لێدەکرێت کە لە دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەراندا، یاداشتەکە بخوێندرێتەوە.