رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە

پەروەردەی دەربەندیخان هۆشداریەکی توند دەداتە مامۆستا و فەرمانبەران

964+

فەهمی نەبی

پەروەردەی دەربەندیخان ئاگاداریەکی بڵاوکردوەتەوە، هەر مامۆستا و فەرمانبەرانبەرێکی سنووری پەروەردەکەیان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە کۆمێنت بەشدار بێت لە پەکخستنی پرۆسەی پەروەردە رووبەرووی یاسایی دەکرێتەوە.

ئاگادارییەکە ئەمڕۆ یەکشەممە لەلاپەڕەی فەرمی پەروەردەی دەربەندیخان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە، هەر مامۆستا و وانەبێژ و فەرمانبەرێک تەشهیر یان ناوزڕاندن بکات، یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کۆمێنت وشەی نەشیاو بنوسێت رووبەڕووی یاسایی دەکرێتەوە و بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان مامەڵەی ئیداری و سزایی لەگەڵدا دەکرێت.

پەروەردەی دەربەندیخان دەڵێت، سزای هەر مامۆستایەک بدرێت، لەدۆسیەی کەسیەکەی ئەرشیف دەکرێت.

964 پەیوەندی بە مامۆستا هاوار حەمید بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان کرد، بەڵام ئامادە نەبوون لەسەر ئاگادارییەکە قسە بکەن.

ئەمڕۆ لەبەشێکی ناوەندەکانی خوێندن، پرۆسەی خوێندنی وەرزی دووەم دەستیپێکرد، بەڵام لەبەشێکی دیکەی پەروەردەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بەردەوامن لە بایکۆت و لەبەردەم پەروەردەکان گردبوونەتەوە.

خوێندنی وەرزی دووەم لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیپێک...

خوێندنی وەرزی دووەم لە قوتابخانەکانی سلێمانی دەستیپێکرد