بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکەیانە

سێ رۆژ بۆ کەمئەندامان درێژکرایەوە

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دڵنیایی مانەوە لە ژیان سێ رۆژ بۆ کەمئەندامان درێژکرایەوە.

پێشتر وا بڕیار بوو رۆژی دووشەممە 22.1.2024 دوا مۆڵەتی پڕکردنەوەی ئەو فۆڕمە بێت، بەڵام وادەکە تا رۆژی پێنجشەممە 25.1.2024 درێژکرایەوە.

سامان حسێن، سەرۆکی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، درێژکردنەوەی وادەکە بۆ هاوکاریی ئەو کەمئەندامانەیە کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لەو ماوەیەدا فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

فۆڕمی دڵنیابوونەوە لە ژیان مانەوە لە لایەن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بە کەمئەندامان پڕدەکرێتەوە تا دڵنیابن لەوەی ئەو کەمئەندامانەی موچە وەردەگرن لە ژیاندا ماون یان نا.

“ئەمساڵ پڕۆسەکە ئاسانتر کراوە بۆ ئەوەی کەمئەندامان زۆر ئەرک نەکێشن و گرنگە کەمئەندامان فۆڕمەکە پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە لە ژیاندایە و حەقی ئەوەی هەیە موچەکەی وەربگرێت”، ئەوەش قسەی سامان حسێنە.

بە پێی ئەو مەرجانەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاوکردوونەتەوە، هەر

کەمئەندامێک لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا پێویستە:

*خودی کەمئەندام خۆی ئامادە بێت.

*دوو وێنەی مامەڵەی خۆی پێبێت.

*ناسنامەی موچە وەرگرتنی پێبێت.

*کارتی نیشتمانی یان  ناسنامەکەی پێبێت.

*ئەو کەمئەندامانەی موچەی وارسی شەهید یان خانەنشینی وەردەگرن و گرێبەستەکە بەناوی ئەوانەوەیە پێویستە گرێبەستەکەیان پێبێت.

کەمئەندامان 2023 بە ساڵی رەش ناودەبەن

کەمئەندامان 2023 بە ساڵی رەش ناودەبەن