ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لیژنەیەکی دیکە لە بەغدا دێت و لێکۆڵینەوە لە مووشەکبارانکردنەکەی هەولێر دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

بۆ لێکۆڵینەوە لە مووشەکبارانکردنەکەی هەولێر سبەینێ یەکشەممە لیژنەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دێنە هەولێر و لێکۆڵینەوە دەکەن.

لیژنەکە لە هەشت پەرلەمانتار پێکدێن و دوای سەردانەکەیان راپۆرتێک ئامادە دەکەن و بڵاوی دەکەنەوە.

“پەرلەمانتارەکان نوێنەری زۆرینەی فراکسیۆنەکانی تێدایە و سەردانی شوێنە بۆردوومانکراوەکان دەکەین بەتایبەت ماڵی پێشڕەو دزەیی، کە هاوڵاتییەکی مەدەنی بووە و کراوەتە ئامانج”، ئەوە قسەی سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ 964.

دەشڵێت، راپۆرتی لیژنەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت تا بخرێتە بەرنامەی کار و گفتوگۆی لەسەر بکرێت و بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

شەوی 15 لەسەر 16ـی ئەم مانگە سووپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستیکی فاتیح 110 هەولێری بۆردوومان کرد و چوار مووشەکیان بۆ ماڵی پێشڕەو دزەیی، خاوەنی ئیمپایەر وۆرڵد و فالکۆن گرووپ نێردرابوون و لە ئەنجامدا خۆی و کچێکی و دوو کەسی دیکە لە ماڵەکەیدا گیانیان لە دەستدا و بەهۆی مووشەکبارانکردنەکەشەوە چوار 16ـی دیکە بریندار بوون.

بۆ هێرشەکانی سەر هەولێر ئەمریکا بەم شێوەیە کاردانەوە د...

بۆ هێرشەکانی سەر هەولێر ئەمریکا بەم شێوەیە کاردانەوە دەردەبڕێت