ئێوارەی ئەمڕۆ
ستوونی گۆڵ کەوتووە بەسەری یاریزانێکی ئاوارەی شەنگال و گیانی لەدەستداوە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەیەکێک لە یاریگاکانی تۆپی پێی ناحیەی خانکێ، ستوونی گۆڵ کەوتووە بەسەر گەنجێک و گیانی لەدەستداوە.
شایەتحاڵێک لە نزیکی رووداوەکە بۆ 964 وتی، “ئەو یاریزانەی مردووە، لەکاتی یاریکردن ستوونی گۆڵ کەوتووە بەسەری و مردووە.
ئەوەش دەڵێت، یاریزانەکە خێزاندارەو تەمەنی 18 ساڵە و خەڵکی شەنگالە لە کەمپی ئاوارەکانی خانکێ نیشتەجییە.
964 پەیوەندیکردووە بە فەرحان عەبدی بەرێوەبەری تەندروستی خانکێ، ئەو دەڵێت، رووداوەکە سەرەتایە و ناتوانین هیچ زانیارییەک بدەین.
سەرچاوەیەکی ئەمنی ناحیەی خانکێ بە 964ـى وت، “لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگادار کراینەوە، لە یەکێک لە یاریگاکانی ناحیەی خانکێ بەهۆی کەوتنی ستوونی گۆڵ گەنجێک کە ئێزدییە گیانی لەدەستداوە، دوای پشکنینن تەرمەکەی لە تەندروستی خانکێ رەوانەی پزیشکی داد دەکرێت.