لە کۆیە

نۆ کەس لە رووداوى هاتوچۆدا بریندار بوون

964+

وریا فەتاح

تەنیا ئەمڕۆ، لە رێگاى کۆیە بۆ هەولێر، نۆ کەس لە سێ رووداوى هاتوچۆدا بریندار بوون.

بەپێى راگەیەنراوى بەرێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە، رووداوی یەکەم لە ناو بازگەی ناحیەی ئاشتی روویداوە کە ئۆتۆمبێلێك خۆی بە کارمەندێکی ئاسایشی بازگە دەکێشێ و بەهۆیەوە کارمەندەکە بریندار دەبێت، بۆ چارەسەرکردن رەوانەى نەخۆشخانەکراوە.

رووداوى دووەم لە نزیک ناحیەى دێگەڵە روویداوە، ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان سەنى لەگەڵ نیسان رۆگێک خۆیان بە یەکترداداوە و لە ئەنامدا پێنج کەس بریندار بوون.

سێیەم رووداو بەهۆى لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون روویداوە کە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى نیسان پەتڕۆڵ، خۆى بە هێماکانى هاتوچۆدا کیشاوە و لەو رووداوەشدا سێ کەس بریندار بوون.

وەک ئەوەى هاتووچۆى کۆیە بڵاوى کردووەتەوە، تیمى ئێشکگرى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى لە شوێنى رووداوى سێیەمن و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە رێگای کۆیە شۆفێرێک گیانیلەد...

بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە رێگای کۆیە شۆفێرێک گیانیلەدەستدا