لە سنووری چەمچەماڵ

تەرمى کەسێک دۆزرایەوە زیاتر لە هەفتەیەکە کوژراوە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

ئەو تەرمەی ئەمڕۆ لە ناحیەى تەکیەى جەبارى سنورى چەمچەماڵ دۆزرایەوە، بەپێی وتەی پۆلیس زیاتر لە هەفتەیەکە کوژراوە.

964 لە زارى سەرچاوەیەکى ئەمنى زانیویەتى، پۆلیس بۆی دەرکەوتووە ئەو کەسە زیاتر لە هەفتەیەکە کوژراوە، هەرچەندە تائێستا ناسنامەى تەرمەکە ئاشکرا نەبووە، بەڵام ئێوارەى ئەمرۆ، بۆ پشکنین و توێکارى رەوانەى پزیشکى دادى سلێمانى کراوە.

“لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا دوو تەرم گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى گشتى شەهید پێشڕەو و  دواتر رەوانەى پزیشکى دادى چەمچەماڵ کراون، بەڵام ئەو تەرمەى لە ناحیەى تەکییەى جەبارى دۆزراوەتەوە بەهۆى شێوێنراوى نەتوانراوە بناسرێتەوە”، سەرچاوەیەک لە تەندروستى چەمچەماڵ واى بە 964 وت.

964 بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر، چەند جارێک پەیوەندى بە بەرپرسانى تەندروستى چەمچەماڵەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

کەسێک لە ناحیەی شۆڕش کوژرا

کەسێک لە ناحیەی شۆڕش کوژرا