لە ئاسمانی هەرێم

“بەبێ پرس فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دێت و دەچێ”

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیکردن لە ئەنجومەنی نوێنەران، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتەوانی ئاسمانی عێراق – یان کرد، ئەندامێکی دەڵێت، “فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەسەر ئاسمانی هەرێم دێت و دەچێ”.

لیژنەکە جگە لە وەرگرتنی داواکاری بەڕێوەبەرایەتییەکە، میکانیزمی چاودێریکردنی ئاسمانی عێراقیان بینیوە.

دژە تیرۆری کوردستان: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلەکەی ک...

دژە تیرۆری کوردستان: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئۆتۆمبێلەکەی کۆیەی کردووەتە ئامانج

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.1.2024، کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندیکردن لە پەرلەمانی عێراق بە 964ی وت، لەو سەردانەدا بۆ بەرێوەبەرایەتیی گەشتەوانی ئاسمانی عێراق لە چۆنێتی چاودێری کردنی ئاسمانی عێراق و رێکخستنی گەشت و تێپەربوونی فرۆکە بە ئاسمانی عێراقدا کۆلیەوەتەوە.

لیژنەکە پێداویستی و کەموکورییەکانی دامەزراوەکەیان وەرگرتووە، ئەوەشی وت، ئەوەی مایەی سەرنج بوو، لە مۆنیتەری چاودێریکردنی ئاسمانیدا بە بەردەوامی بەبێ وەرگرتنی رووخسەتی تێپەربوون، فڕۆکەی بێفرۆکەوان و فڕۆکەی تر بە ئاسمانی هەرێمی کوردستانەوە دەسوورێنەوە.

فڕۆکە گوندێکی قەرەهەنجیری بۆردوومان کرد و کوژراو هەیە

فڕۆکە گوندێکی قەرەهەنجیری بۆردوومان کرد و کوژراو هەیە