زمانى كوردی، كارمه‌ندى خۆماڵى و پاكێجی گه‌شتیارى
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار پلانی ساڵى 2024ـى ئاشكراكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم پلانی ساڵى نوێی 2024ـى ده‌سته‌كه‌ى تاوتوێكرد و بابه‌ته‌كانى زمانى كوردی و كارمه‌ندى خۆماڵى و پاكێجی گه‌شتیارى له گرنگترین كاره‌كانیان ده‌بێت.
ده‌سته‌كه له‌گه‌ڵ هەریەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، گەرمیان، زاخۆ و راپەڕین کۆبووەوە.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌سته به 964ـى وت، پلانی ده‌سته‌كه‌یان بۆ 2024 به‌رفراوانه و خۆى له جێبه‌جێكردنى رێنمایی و راسپارده‌كان ده‌بینێته‌وه.
وتیشی “پابه‌ندكردنى شوێن و بنكه گه‌شتیارییه‌كان بۆ به‌كارهێنانى زمانى كوردى له سه‌ر تابلۆ و چاپه‌مه‌نییه‌كانیان یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ى كه ئه‌مساڵ به ووردى كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ده‌كرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، پابه‌ندكردنى شوێن و بنكه گه‌شتیارییه‌كان كه 75%ـى كارمه‌ند و كرێكاره‌كانیان خۆماڵى بن یه‌كێكی دیكه‌ى ئه‌و بڕیارانه‌یه كه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به پاكێجی گه‌شتیارییش كه ده‌سته‌كه داواى له به‌ڕێوه‌به‌رانى كردووه ئاماده‌ى بكه‌ن، وتی “ئه‌م پاكێجه تایبه‌ته به كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان كه گه‌شتیار ده‌هێننه هه‌رێمی كوردستان و پێویسته له‌رێگه‌ى ئه‌م پاكێجه‌وه سه‌ردانى شوێنه‌كان بكه‌ن”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئاڕاسته‌ى سه‌ردانى گه‌شتیاران ته‌نیا بۆ شوێنه گه‌شتیارییه‌كان نابێت و پێویسته شوێنه شوێنه‌وارى و مێژووییه‌كانیش له‌ناو ئه‌و پاكێجانه بۆ گه‌شتیاران جێگه‌یان بكرێته‌وه و گرنگیان پێبدرێت.