نهێنییه‌كان ئاشكرا بوون
مۆرینیۆ بۆچی له رۆما ده‌ركرا؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی له ئیتالیا ئاشکرای کردووە، نهێنییه‌كانی دەرکردنی خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی لە راهێنەرایەتیی یانیه رۆما ئاشكرا كرد.
یانه‌ی رۆما دوێنێ سێشه‌ممه بە فەرمی دوورخستنه‌وه‌ی مۆرینیۆی له مه‌شقی یانه‌كه‌ی راگەیاند، له شوێنی ئه‌ودا دانیێلی دی رۆسی به راهێنه‌ر دامه‌زراند، گوایه ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی تیپه‌كه‌یه.
به‌ڵام تۆڕی سکای سپۆرتی ئیتالیا، ئاشكرای كرد، یانه‌ی رۆما نیازی ئەوەیان هه‌بوو مۆرینیۆ لە دوای یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگی وه‌رزی رابردوو له یانه‌كه دووربخه‌نه‌وه، چونکە له هه‌ڵسوكه‌وتنی مۆرینیۆ بێزار ببوون، به تایبه‌تی لە تۆمەتبارکردنی بەردەوامی ناوبژیوانان.
لە راپۆرتەکەدا روونكراوه‌ته‌وه، دۆڕاندنەکەی به‌رامبه‌ر سێڤییا ئەوەندە بێزاری نەکردوون، ئەوەندەی توڕەبوونه‌كانی مۆرینیۆ و دواتر راگرتنی بۆ ماوەی 4 یاری ناڕەزایەتی بەرامبەر ناوبژیوان لە گەراجی خوارەوەی یاریگه و گلەیی بەردەوامی له ناوبژیوانان لە هەموو پاڵەوانیه‌تییەکدا، بێزاری كردوون.
راپۆرتەکە ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، تیاگۆ پینتۆ بەڕێوەبەری وەرزشی و لینا سۆلۆکۆی بەڕێوەبەری جێبەجێکار راوێژیان پێ نەکراوە سەبارەت بە بڕیاری دوورخستنەوەی مۆرینیۆ، هەروەها كه بڕیاره‌كه درا، ئینجا پێیان زانیوه.
مۆرینیۆ لە 138 یاریدا سه‌ركردایه‌تیی رۆمای كرد، 68 بردنەوە و 30 یەکسانبوون و 40 یاریی دۆڕاند، تیپەکەی 215 گۆڵی تۆمارکرد، هاوکات 147 گۆڵی لێ‌کرا.
لە ژێر سەرکردایەتی مۆرینیۆدا، رۆما یەکەم نازناوی ئەوروپای بەدەستهێنا، کە خولی کۆنفرانسەکانی ئەوروپا بوو له وەرزی پێشوودا.