کەیسەکانیان دەداتە داواکاری گشتی
لقی سلێمانیی مافی مرۆڤ بەدوای سکاڵای پێنج زیندانیکراودا دەچێت
964+
پێشەوا محەمەد
لقی سلێمانیی دەستەی مافی مرۆڤ بە دوای سکاڵای پێنج هاوڵاتیی زیندانیکراودا دەچێت و کەیسەکانیان دەگەیەنێتە داواکاری گشتی.
ئەو پێنج زیندانیکراوە داوای لیژنەیەکی دەستەی مافی مرۆڤ دەکەن و ئەوانیش بە دەنگیانەوە دەچن.
سابیر عەبدوڵا، بەرپرسی لقی سلێمانیی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، لیژنەیەکیان لە سلێمانی سەردانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی کردووە و سکاڵای ئەو پێنج زیندانیکراوەی وەرگرتووە.
دەشڵێت، وردەکاریی داواکانیان ئاشکرا ناکەن، بەڵام سکاڵاکانیان وەرگرتووە و کەیسەکانیان دەگەیەننە داواکاری گشتیی سلێمانی.
لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی زیاتر لە هەزار و 500 زیندانیکراو هەن.
“ئێمە بەردەوام لیژنەکانمان سەردانی چاکسازییەکان دەکەن و دڵنیا دەبنەوە لە جێبەجێکردنی بەندەکانی مافی مرۆڤ و ئەگەر زیندانیکراوێکیش سکاڵای هەبێت لێی وەردەگرین و کاری بۆ دەکەین”، ئەوەش قسەی سابیر عەبدوڵایە.