ژمارەیان 24 کەسە

بڕیاری دامەزراندنی مێردمنداڵی ناو خانەکان درا

964+

پێشەوا محەمەد

حکومەتی هەرێم رەزامەندیی داوە بە دامەزراندنی ئەو مێردمنداڵانەی لە خانەکانی کچان و کوڕان تەمەنیان دەبێتە 18 ساڵ بە شێوەی گرێبەست هاوکات شوقەشیان بۆ دابین دەکرێت.

پێشتر ئەو منداڵانە لە دوای 18 ساڵییەوە لە خانەکانی چاودێریی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی نەدەمان و چارەنووسیان بە نادیاری دەمایەوە.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، پێشتر نەدەزاندرا چارەنووسیان چی لێدێت، بەڵام ئەو بڕیارە دەیانپارێزێت.

وتیشی، “شوقەشیان بۆ دابین دەکرێت و شوقەکان تا تەمەنیان دەگاتە 24 ساڵی بەناوی وەزارەتەوە دەبێت و دواتر دەخرێتەوە سەر ناوی خۆیان”.

لە هەریەکە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و گەرمیان خانەی کچان و کوڕان هەیە و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سەرپەرشتیان دەکات.

“لەو خانانە 24 کەس ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە و دادەمەزرێن، لەمەودواش هەر منداڵێک تەمەنی ببێتە 18 ساڵ راستەوخۆ بە گرێبەست دادەمەزرێندرێت و شوقەی دەدرێتێ”، ئاریان ئەحمەد وای وت.

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فریای سەرجەم منداڵانی بێ...

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی فریای سەرجەم منداڵانی بێسەرپەرشت ناکەوێت