هه‌فتانه 195 تۆن پاشماوه‌ى كۆده‌كرێته‌وه
له ناحیه‌یه‌ك رۆژانه زیاتر له 13 تۆن پاشماوه‌ى خواردن فڕێده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه، له ناحیه‌ى كه‌له‌كچی سه‌ر به پارێزگاى دهۆك، رۆژانه لانیكه‌م 13 تۆن پاشماوه‌ى خۆراك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه فڕێده‌درێت و شاره‌وانى و كۆمپانیاى پاككه‌ره‌وه‌ش كۆیده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و زانیاریانه ئه‌ندازیار ساجهدین ته‌حسین، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌م ناحیه‌یه بۆ 964 ئاشكراى كرد و وتیشی، به‌شێك له هاوڵاتیانیش له شوێنه گشتییه‌كان پاشماوه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن.
ئاشكراشی كرد “هه‌فتانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاى MRFـه‌وه 195 تۆن پاشماوه و خاشاك كۆده‌كرێته‌وه كه له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه نیوه‌ى زیاترى خۆراكه”.
به‌پێی گرێبه‌ستێك كه له نێوان وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و كۆمپانیاى ناوبراو ئیمزا كراوه، پێویسته كۆمپانیاكه هه‌فتانه ئه‌و بڕه پاشماوه‌یه له ناحیه‌ى كه‌له‌كچی كۆبكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه پاشماوه‌كانیان له شوێنه گشتییه‌كان فڕێده‌ده‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌له‌كچی وتى، ئه‌و كه‌سانه بانگدهكرێن و شوێنه‌كانیان پێ پاكده‌كرێته‌وه، دواتر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه ئه‌م كاره دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م وێنانه‌ى ده‌ست 964 كه‌وتووه و بڵاوكراونه‌ته‌وه، دیمه‌نى سەر رێگای قوتابخانەی “گرك سوباش” له ناوه‌ندى ئه‌م ناحیه‌یه، سه‌رۆكى شاره‌وانى ده‌ڵێت “تائێستا چه‌ندین جار ئه‌و شوێنه‌مان پاككردووه‌ته‌وه به‌ڵام خه‌ڵك هه‌ر دووباره پاشماوه‌كانى لێ فڕێده‌داته‌وه”.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، جگه له‌و شوێنه، له نزیك گۆڕستانى ناحیهكهشیان خه‌ڵكى پاشماوه‌كانیان فڕێده‌ده‌ن و ئه‌وانیش ناچارن پاكی بكه‌نه‌وه.