به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆ 964: گه‌شته‌كان ئاسایی بوونه‌وه‌

964+
ژووری هه‌واڵ

ئه‌حمه‌د وشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر به‌ 964ی راگه‌یاند، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و هیچ گرفتێك له‌ ئارادا نییه‌.
وتیشی، هیچ مووشه‌كێك له‌ ناو فرٍۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر نه‌كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌حمه‌د وشیار دوای ئه‌وه‌ دێت، ئاژانسی رۆیته‌رز بۆ هه‌واڵ بڵاویكرده‌وه‌، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر وه‌ستاون.
ئه‌مشه‌و سوپای پاسدارانی ئێران به‌ درۆن و مووشه‌ك هێرشی كرده‌ سه‌ر چه‌ند شوێنێكی شاری هه‌ولێر، هه‌روه‌ك خۆیان رایانگه‌یاند و به‌رپرسیاریه‌تیی هێرشه‌كانیان گرته‌ئه‌ستۆ.

ئێران به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له‌ هێرشه‌كانی هه‌ولێر ...

ئێران به‌رپرسیاریه‌تیی خۆی له‌ هێرشه‌كانی هه‌ولێر راگه‌یاند