خۆپیشاندانیان کردووە

پاسەوانانی قوتابخانەکانی کەرکوک داوادەکەن بکرێن بە هەمیشەیی

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پاسەوانانی قوتابخانەکانی سنووری کەرکوک لەبەردەم بینای پەروەردەی گشتی کەرکوک گردبونەوە و داوا دەکەن بکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی بەپێی بڕیاری ژمارە 315ی ئەنجومەنی وەزیران کە ژمارەیان 350 پاسەوانە.

عەبدوڵا خەڵەف پاسەوانی یەکێک لەقوتابخانەکان بە 964ـی وت، ئەو پاسەوانانەی داوای دامەزراندن دەکەن، پاسەوانی سەنتەری شار و قوتابخانەکانی قەزا و ناحیە و گوندەکانین، زیاتر لە 10 ساڵە کارمەندی گرێبەستین موچەکەمان ناگاتە 200 هەزار دینار.

ئەو پاسەوانە دەڵێت، “هاوپیشەکانمان لە پارێزگای نەینەوا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کراون بە هەمیشەیی”.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی کاتژمێرێک مانەوە، هیچ بەرپرسێکی پەروەردە پێشوازی لێیان نەکرد، بڵاوەیان بە گردبونەوەکە کرد.

964 پەیوەندیکرد بە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک، سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی بهێنین لە پەروەردەی کەرکوک وتی، “هیچ چارەسەرێکی بەپەلەمان لانەبوو بۆیە قسەمان لەگەڵ نەکردوون، بەڵام بڕیارێک هەیە بەمنزیکانە لەگەڵیان کۆببینەوە و چارەسەرێک بۆ کێشەکانیان بدۆزینەوە”.

کاسبکارانی کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

کاسبکارانی کەرکوک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا