بە فڕۆکەى جەنگى گەڵاڵە بۆردومانکرا
964+
وریا فەتاح
کەمێک پێش ئێستا، بە فڕۆکەى جەنگى گوندى گەڵاڵەى سەر بە قەزاى ماوەت بۆردومانکرا و هیچ زیانێکى گیانى بۆسەر هاوڵاتیانى مەدەنى نەبووە.
کامەران مەلا عوسمان، ئەندامى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)، بە 964ى وت،”بۆردومانەکە بە فڕۆکەى جەنگى بووە و هەردوو شاخى باسکى قەلێ کە دەکەوێتە باشورى گوندى گەڵاڵە و شاخى تەنگڵ لە باکورى گوندى گەڵاڵەى سەر بە قەزاى ماوەت، بۆردومانکرا.
ئەندامەکەى CPT کە رێکخراوێکى تایبەتمەندە بە بوارى چاودێرى بۆردومانەکان، دەشڵێت: لە بۆردوومانەکەدا هیچ هاوڵاتییەکى مەدەنى نەکوژراوە و بریندار نەبووە.
بۆردومانەکە کاتژمێر 10:32 خولەک ئەنجامدراوە، هەرچەندە تائێستا زانیارى پشتڕاستکراوە لەبەردەست 964 نییە، بەڵام باس لە بۆردومانى چیاى ئاسۆسیش دەکرێت لە سنورى قەزاى پشدەر.