حاسڵاتی ئەم ئێوارە
لە تەلئەبیب دیسان خۆپیشاندانە و بایدنیش تەلەفونی بەسەر ناتانیاهۆ داخستووە
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی ئاکسیۆسی ئەمریکی دەڵێت: دواجار کە بایدن و ناتەنیاهۆ پێکەوە قسەیان کردووە رۆژی 23ی دیسەمبەر بوو، ئەوجارەش بایدن توڕە بووەو تەلەفۆنەکەی بە رووی ناتەنیاهۆدا داخستووەتەوە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسرائیلی نوسیویەتی: کەسە نزیکەکانی بایدن پێیان وایە ناتەنیاهۆ بە ئەنقەست شەڕەکە درێژ دەکاتەوە لە پێناو بە دەستهێنانی چەند دەستکەوتێکی سیاسی و کەسی.
بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو، خەڵکەکە داوا دەکەن حکومەتی ئیسرائیل زوو لەگەڵ حەماس رێک بکەوێت بۆ ئازادکردنی دیلەکان.
بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی پزیشکانی بێ سنوور دەڵێت: لە کۆی 36 نەخۆشخانەی غەزە، ئێستا تەنیا 15 نەخۆشخانە کاردەکەن.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە تائێستا هێڵی گەرمی هاریکاری ئیسرائیل زیاتر لە 100 هەزار پەیوەندی پێوە کراوەوە خەڵکەکە هەمووی داوای راوێژی دەرونیان کردووە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس دەڵێت: گەلی فەلەستین دەستبەرداری بەرەنگاربوونەوە نابێت تا ئەو کاتەی هەموو مافە رەواکانی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.