12 سوێسکەیان پێبووە
لە بازگەیەک سێ راوچی دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
بنکەی پۆلیسی دارستانی باوەخۆشێن بازگەیەکیان داناوە بۆ ئەو کەسانەی کە راوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەکەن، لە ئەنجامدا سێ کەسیان دەستگیر کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14.1.2024، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی ئەو سێ کەسە دەستگیر کراون و لەکاتی دەستگیر کردنیاندا 12 باڵندی سوێسکەی راوکراویان پێبووە.
پۆلیسی دارستانی باوەخۆشێن دەستیگرتووە بەسەر یەک تۆڕی باڵندە، لایتێک، بارانگیرێک و ئۆتۆمبێلێکدا.
باوەخۆشێن تاکە ناحیەی سنووری قەزای دەربەندیخانە و لەساڵی 2008ـەوە بەفەرمی بووە بە ناحیە و رووبەرێکی فراوان لە دەشت و شاخی هەیە.
ناحیەکە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای قەزای دەربەندیخانەوە و 135 ماڵ لەخۆ دەگرێت، زۆربەیان بە کشتوکاڵ و بە ئاژەڵداریەوە خەریکن.