زیانی بە دوکانێک گەیاندووە

بۆمبێک لە شەنگال تەقیەوە

964+

زەید کۆچەر

نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوبەر لە گەڕەکی برایەتی قەزای شەنگال مینێک تەقیەوە تەنیا زیانی مادەی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئەو شوێنەی مینەکەی لێ تەقیوەتەوە، نزیک دووڕیانی یەرمووک بووە.

964 قسەی لەگەڵ هاوڵاتیەکی ئەو گەڕەکە کردووە، نەواف شەمۆ نزیکی رووداوەکە بووە دەڵێت، ئەوەی تەقیوەتەوە مینێک بووە، تەنیا سیاجی دوکانێکی تێکداوە و هیچ زیانێکی دیکەی نەبووە.

بەپێی قسەی ئەم هاوڵاتییە “ئەو مینە تازە بووە، چونکە رۆژانە خەڵک لەو شوێنە هاتوچۆ دەکات و ئەو مینە هی سەردەمی رێکخراوی داعش نەبووە”.

964 چەند جارێک پەیوەندیکرد بە نایف سەیدۆ قایمقامی شەنگال بە وەکالەت، بەڵام پەیوەندیەکەی بەردەست نەبووە.

بەپێی بەدواداچوونی 964 هێشتا هیچ دەزگایەکی فەرمی ئەمنی لە شەنگال راگەیەنراوی نەبووە.