توێژینەوەی نوێ دەرئەنجامی نوێی دەرخستووە

ئەگەر عەدەسەی چاو و ددانی دەستکرد بەکاردەهێنیت ئاگاداربە

964+

سۆما حەکیم زادە

چەند توێژینەوەیەک دەریدەخەن، ئەو کەرەستە پزیشکیە دەستکردانەی مرۆڤ بۆ چاو و گوێ و دەم بەکاریان دەهێنێت ئەگەری گواستنەوەی میکرۆب زیاد دەکەن.

چەند توێژەرێکی زانکۆی کاردیفی بەریتانی لە توێژینەوەیەک گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، ددانی دەستکرد ئەگەر بەشێوەیەکی لێزانانە پاک نەکرێتەوە دەبێتە هۆکاری هەوکردنی سییەکان، ئەو توێژەرانە دەڵێن، ددانی دەستکرد شوێنێکی گونجاوە بۆ گواستنەوەی میکرۆب لە دەمەوە بۆ سییەکان.

لەلایەکی دیکەوە چەند توێژەرێکی نەخۆشخانەی مانچستەر رۆیاڵ لە بەریتانیا دەڵێن، ئامێری بیستن رێگری دەکات لە چوونە ژوورەوەی هەوا بۆ گوێ و ژینگەیەکی شێدار و گەرم دروست دەکات کە ئەمەش دەبێتە هۆکاری گەشەکردنی بەکتریا لە گوێچکەدا.

هێندە نا، پزیشکانی چاو لە نەخۆشخانەی مۆرفیڵدز لە لەندەن دەڵێن، عەدەسەی چاو کە دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە لەبەر هەستیاری شوێنەکەی ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی گلێنەی چاو زیاد دەکات.

پزیشکانی ئەو زانکۆ و نەخۆشخانانە ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە ئەم کەرەستە پزیشکیانە بەکاردەهێنن، بەوردی رێنماییە تەندروستییەکان بەکاربهێنن، لەکاتی هەبوونی نیشانەی نائاسایی پێویست دەکات دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکرێت.

لە رێگەی ئامێرێکەوە پێشوەختە نەخۆشی زەهایمەر دەستنیشا...

لە رێگەی ئامێرێکەوە پێشوەختە نەخۆشی زەهایمەر دەستنیشان دەکرێت