سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وادەڵێت
هیچ گوندێک نییە لە لوبنان دەستمان پێی نەگات و نەتوانین وێرانی بکەین
+964
ژووری هەواڵ
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لەناو غەزەوە قسەی بۆ سەربازەکانی کردو وتی: هیچ گوندێک نییە لە لوبنان دەستمان پێی نەگات و نەتوانین وێرانی بکەین، شەڕی حیزبوڵا دەست پێ بکەین لوبنان خاپوور دەکەین.
رۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی نوسیوێتی: دانوستانێک هەبووە بۆ ئەوەی هێزەکانی حیزبوڵا لە سنوور دوور بخرێنەوەو بایدنیش پشتگیری کردووە، بەڵام چەند رۆژێکە گفتوگۆکان وەستاون.
میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن: هەندێ زانیاری هەواڵگری دزەی کردووە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە وەک کاردانەوە دژی هێرشەکەی غەزە، لەناوخۆی ئەمریکا هێرشێک بکرێتە سەر دامەزراوە ئەمریکییەکان.
ئەنجومەنی ئاسایش پرۆژە بڕیارەکەی ئەمریکای پەسەندکرد و داوا لە حوسییەکانی یەمەن دەکات هێرشەکانیان لە دەریای سوریش رابگرن، حوسییەکانیش دەڵێن ئەو بڕیارە تەنیا گەمەی سیاسییە.
ئەڵمانیا رایگەیاند ئامادەیە 15 ملیۆن یۆرۆ بداتە سوپای لوبنان و هاوکارییان بکات بۆ ئەوەی بتوانن سنوری نێوان لوبنان و ئیسرائیل کۆنترۆڵ بکەن و رێ لە روودانی شەڕ بگرن.
بەتۆمەتی دژایەتیکردنی ئیسرائیل، نازناوی باڵیۆزی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە کچە یاریزانی فەرەنسی ئیملی گۆمێز سەندرایەوە، رۆژی 7ی ئۆکتۆبەر گۆمێز لەسەر ئینیستاگرام پۆستێکی کردووە، وامەزەندە کراوە کە بۆ پشتگیری حەماس بێت.