محەمەد نەجات وادەڵێت

“بە سوتفە کەوتمە کۆمیدیاوە”

+964

چاوان خەلیل – هەولێر

هونەرمەندی کۆمیدیا محەمەد نەجات، بۆ مانگی رەمەزان لە درامایەکی مێژوویی دەگەڕێتەوە شاشەکان و دەشڵێت  بە سوتفە کەوتمە ناو کۆمیدیاوە، بەڵام پێی مورتاحم و خۆمی تێدا دەبینمەوە.

محەمەد نەجات لە سەرەتاکانی دەستپێکی هونەری و خوێندنی لە شانۆ، بە رۆڵی تراژیدیا دەستپێدەکات، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “بە سوتفە کەوتمە کۆمیدیاوە، دەنا قۆناغی یەکەم و دووەمی پەیمانگا بە جۆرێک رۆڵی تراژیدیام دەبینی، کە هیچ کەسێک بڕواناکات من بم، بەڵام خۆم لە کۆمیدیا دەبینمەوە و پێم وایە ئەو پەیامەی لە کۆمیدیا هەیە لە تراژیدیا نییە”

بۆ مانگی رەمەزان درامایەکی مێژووی تایبەت بە قەڵای هەولێر ئامادە دەکرێت، لە دەرهێنانی حەسەن عەلی، محەمەد نەجاتیش بەشدارە و وەک هەمیشە رۆڵەکەی کۆمیدیە.

پێداچوونەوەی : پەری ساڵح

"کاری هونەری ئێستا وەک جاران نییە"