60 ژن و پیاو ئامادەن

کۆمەڵەی مردووشۆران دادەمەزرێت

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

ئەوقافی دهۆک، بیری لەوە کردووەتەوە کۆمەڵەیەکی تایبەت بە مردوو شۆران دابمەزرێنێت، لە پارێزگاکە نزیکەی 174 مزگەوت هەن، زۆربەیان شوێنی مردوو شۆریان هەیە.

دەیانەوێت کۆمەڵەکە لە چوارچێوەی نزیکەی 60 ژن و پیاو رێکبخەن و کارنامەیەکی بۆ دابنێن.

سەرمەد ئالیخان، بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆک بە 964ـى وت، لە پلانمان هەیە بەمنزیکانە بۆ یەکەمجار کۆمەڵەیەکی تایبەت بە مردووشۆران دابمەزرێنین، لە دهۆک و قەزای سێمێل  بۆ ئەو مەبەستە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ مردوو شۆران ئەنجام داوە.

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

کرێکارێک لە دهۆک بە کارەبا گیانی لەدەستدا

وتیشی، هەندێک کەس هەبوون کارەکانیان بە شێوەیەکی ناڕێک ئەنجامدەدا، یان پارەیان لە خەڵک وەردەگرت یان کارەکەیان دەکرد کە شارەزا نەبوون و نەیاندەزانی، ئێمە دەمانەوێت ئەو نارێکخراوییەی لە کاری مردووشۆرەکان هەیە کۆتایی پێبهێنین.

بۆ رێکخستنی ئەم کارە، پێویستە پێنج مزگەوتی گەورە لە رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی شار دابینبکرێن بۆ شۆردنی مردووەکان و دابینکردنی کەلوپەل و تەندروستی و چاودێریکردنی، بەقسەی ئەو بەڕێوەبەرەی ئەوقاف بێت، ئەوان بیریان لەوە کردووەتەوە کۆمەڵەیەکە تایبەت نەبێت بە مسوڵمانان، داوایانکردووە ئاینەکانی دیکەش هەماهەنگییان لەگەڵ بکەن.

پێداچووبەوە: ئەحمەد مستەفا