ناوی لەناو ناوانە

لە 23 ساڵدا 21 هەزار سانتیمەتر بەفر و باران لە کانی ماسێ باریوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کانی ماسێ، زۆرترینجار ناوی لەناو ناوانە بۆ دابارینی بەفر و باران، ئەوەتا بەگوێرەی داتایەکی کەشوهەوایی کشتوکاڵی ناوچەکە بێت، لە ساڵی 2000 بۆ 2023، بەفر و باران حەشری کردووە.

تەنیا، لەماوەی ئەو 23 ساڵەی رابردوودا، 21 هەزار و 856 سانتیمەتر لەو ناحیەیە بەفر و باران باریوە.

کەشناسی هەرێمی کوردستان زۆرجار وەک زۆرترین دابارین ناوی ناوچەکە دەهێنێت، کانی ماسێ یەکێکە لە شارۆچکەکانی دەڤەری بەرواری باڵا سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دھۆک، دەکەوێتە سەر رێگای زاخۆ بۆ سەرزێرێ.

کانی ماسێ زۆرترین بارانی لێباریوە

کانی ماسێ زۆرترین بارانی لێباریوە

بە گوێرەی هەمان داتابێت، کە ساڵح حەمدی بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ بۆ 964ی ناردووە، ساڵانی نێوان 2018 بۆ 2019 بەرزترین رێژەی دابارینی وەرزی هەبووە، کە کۆی گشتیی بارینی بەفر و باران هەزار و 688 سانتیمەتر بووە لە ماوەی دابارینەکەدا، هاوکات لە ساڵی 2007 بۆ 2008 کەمترین رێژەی دابارینی هەبووە کە بڕەکەی 544 سانتیمەتر بووە.

مێش هەنگ و سێو دوو بەرهەمی دیاری ناوچەکەن، بەگوێرەی ئاماری کشتوکاڵی ناوچەک بێت ساڵانە لە دەڤەری بەرواری باڵا 12 تۆن بەرهەمی هەنگوین لەلایەن جوتیارانەوە بەرهەمدەهێنرێت، ئەمساڵ سێوی “کانی ماسێ”یش هەناردەی ئیمارات کرا.

داتای دابارینی 23 ساڵی رابردوو، لە شارۆچکەی کانی ماسێ:

+964صورة من منصة (شبكة):