هەینی دێتە بڵاوکردنەوە
جەیسن ئەمجارە وەک هەنگەوان دەردەکەوێت
+964
موحسین عومەر
هەنگەوان، نوێترین فیلمی جەیسن ستەیسمە، کە باس لە چیرۆکی پیاوێک دەکات، دوای ئەوەی هاوڕێ و دراوسێیەکی بە خۆکوشتن دەمرن، دەچێ بەدوای هۆکارەکەی دەگەڕێت و تۆڵەیان دەسەنێتەوە، ئەوکات بۆت دەردەکەوێت کە جەیسن سەر بە گرووپێکی نهێنی بووە بەناوی هەنگەوان.
دەیڤد ئەیر، دەرهێنەری فیلمەکەیە و لە نووسینی کورت ویمەرە، هەریەک لە ئەکتەران: جەیسن ستەیسم، ئێمی راڤەر و بۆبی نادێری، رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم فیلمە لە رۆژی هەینی 12.1.2024 لە سینەماکاندا بۆ یەکەمجار نمایش دەکرێت.