بە 132 هەزار دینار

بانكێك سێ هه‌زار دۆلار ده‌داته‌ گه‌شتیاران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بانکی رەشید رایگه‌یاند له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا سێ هه‌زار دۆلاری كاش به‌ نرخی 132 هه‌زار ده‌ده‌نه‌ هه‌ر گه‌شتیارێك، به‌ڵام به‌ مه‌رج.

بانكی ره‌شید ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ په‌یجی فه‌رمیی خۆی رایگه‌یاند، هەر گەشتیارێک دەتوانێت بەپێی چەند مەرجێک، بڕی سێ هەزار دۆلاری کاش وەربگرێت به‌ نرخی 132 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.

بانكه‌كه‌ چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌ بۆ پێدانی دۆلار به‌ گه‌شتیاران، له‌وانه‌ رەگەزنامەی عێراقی بێت و تەمەنی 18 ساڵ و سەرووتر بێت، هه‌روه‌ها پاسپۆرتی کارا بێت و بلیتی سەفەرکردنی هەبێت لەگەڵ بوونی داواکاریی تایبەتی.

بانكی ره‌شید هه‌روه‌ها رایگەیاند، گەشتیار پێویستە مانگی جارێک داوای ئەو بڕە دۆلارە بکات بۆ مەبەستی سەفەرکردن، بە لەبەرچاوگرتنی وڵاتانی قەدەغەکراو، زیاتر لە جارێکیش ناتوانی لە مانگێکدا داوای ئەو بڕە دۆلارە بکات، هه‌روه‌ها مه‌رجی ئه‌وه‌شیان هه‌یه‌، پێویستە داوای وەرگرتنی دۆلاره‌كه‌ 72 کاتژمێر بێت به‌ر لە سەفەركردن.

نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی، كه‌ له‌ لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی عێراقه‌وه‌ به‌ 132 هه‌زار دینار دیارییكراوه‌، ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕدا نرخی 153 هه‌زار دینار و زیاتریشه‌.

بانکى ناوەندى چەند بڕیارێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی دیناری ...

بانکى ناوەندى چەند بڕیارێکی دیکە بۆ بەهێزکردنی دیناری عێراقی دەردەکات