دەچێتە کوێ؟

جیرۆ دڵی له‌ میلان نه‌ماوه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئۆلیڤیێ جیرۆی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی بڕیاریداوه‌ كۆتایی به‌ ئه‌زموونی یاریكردنی له‌ یانه‌ی میلانی ئیتالی بهێنێت و له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ تیپه‌كه‌ جێبهێڵێت.
جیرۆ هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نی 37 ساڵه‌، به‌ڵام هێشتا گۆڵكارێكی باشه‌ و ده‌توانێت به‌خششی خۆی هه‌بێت.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی نووسیویه‌تی، گرێبه‌ستی جیرۆ له‌ هاوینی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ میلان كۆتایی دێت و نوێی ناكاته‌وه‌ و ده‌ڕوات.
سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، جیرۆ حه‌زده‌كات رووبكاته‌ خولی ئه‌مریكا.
یانه‌ی میلان لای خۆیانه‌وه‌ گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه‌ كردووه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ مێركاتۆی ئه‌م زستانه‌ هێرشبه‌رێك په‌یدا بكه‌ن، ئیتر ده‌ستبه‌رداری جیرۆ ده‌بن.
جیرۆ حه‌زی لێیه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نی یاریكردنیدا، پاره‌یه‌كی باش په‌یدا بكات و دواتر پشوو بدات.

ئه‌مڕۆ دێربیی میلانۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ دێربیی میلانۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت